بە چەقۆ هێرشکرایە سەر داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ و کوژرا


وێستگەنیوز_

داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ، بە چەقۆ هێرشی کرایە سەری و کوژرا.

شەوی چوارشەممە 3ـی ئەیلوولی 2025، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، لە ناوچەی چێکمەکۆی لە دەوروبەری ئیستەنبووڵ، ئەرجان کەیهان، داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ، لە یەکێک لە چێشتخانەکان بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر.

باسیان لەوەش کردووە، ئەو کەسەی کە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ئەرجان کەیهان، ناوی موستەفا جان گوڵە، ماوەیەکی زۆر بووە دوژمنایەتی لە نێوانیاندا هەبووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرەڕای ئەوەی تیمەکانی تەندروستی بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەرجان چەقۆکە بەر ملی کەوتبوو، گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە تەمەنی 19 ساڵ بووە و لەلایەن پۆلیسی ئیستەنبووڵەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.


AM:08:48:04/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت