دوای په‌یامه‌كه‌ی تره‌مپ، حه‌ماس ئاماده‌یی بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ئاماده‌یی بۆ گه‌یشتن به "رێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه" بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی غه‌ززه راگه‌یاند و به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش بارمته ئیسرائیلییه‌كان له به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك له گیراوانی فه‌له‌ستینی كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت ئازاد ده‌كرێن.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌كه ره‌زامه‌ندی خۆی بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ له ته‌كنۆكراته‌كان دووپاتده‌كاته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو كاروباری كه‌رتی غه‌ززه كه ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی خۆی له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌ڵبگرێت".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له حه‌ماس كرد ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م بارمته‌كانی ئیسرائیل ئازاد بكات، جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ركاتێك ئازاد بكرێن دۆخه‌كه به‌خێرایی ده‌گۆڕێت.
تره‌مپ له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تروس سۆشیاڵ) نووسی: "به حه‌ماس بڵێن ده‌ستبه‌جێ بارمته ئیسرائیلییه‌كان ئازاد بكات، هه‌ر 20 كه‌سه‌كه به‌یه‌كه‌وه (نه‌ك 2، نه‌ك 5، نه‌ك 7) و هه‌موو شتێك به خێرایی ده‌گۆڕێت، كۆتایی دێت (مه‌به‌ستی شه‌ڕه‌كه‌ی غه‌ززه‌یه)".
PM:11:35:03/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت