وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان: ژمارەی گیان لەدەستدان و بریندارانی بوومەلەرزەکە دوو هەزار کەسی تێپەڕاند


وێستگەنیوز_

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان و بریندارانی بوومەلەرزەکە دوو هەزار کەسی تێپەڕاند.

عەبدولمەتین قانی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، بە ئاژانسی فرانس پرێسی رایگەیاند، "بەهۆی بوومەلەرزەکەی نیوە شەوی ڕابردوو، لە پارێزگای کونار 610 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 300 کەسیش برینداربوون، کە ژمارەیەکی زۆری خانووەکانیش وێران بوون". 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە پارێزگای نەنگەرهار 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 255 کەسیش برینداربوون."

لەگەڵ چڕبوونەوەی هەوڵی لایەنە فەرمییەکلان، بەرپرسانی ئەفغانستان هۆشداریی دەدەن لەوەی ئەگەری هەیە ژمارەی مردووان بەرزبێتەوە لە کاتێکدا گەڕان بەدوای قوربانیان لە ناوچە دوورەدەستەکان بەردەوامە و دەسەڵاتدارانی تاڵیبان دەڵێن، "بە هێلیکۆپتەر بەدوای قوربانیان و برینداراندا دەگەڕێین". 


AM:11:14:01/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو