عه‌مید سوله‌یمانی: هێرش بكرێته‌سه‌ر ئێران، ئیسرائیل و ئه‌وانه‌شی پشتیوانی ده‌كه‌ن، ده‌كه‌ینه ئامانج
وێستگه‌نیوز-
عه‌مید غوڵامڕه‌زا سوله‌یمانی، به‌رپرسی ئاماده‌كردنی سته‌ملێكراوان له ئێران، هۆشداری دا و رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر هێرشێكی دیكه بكرێته‌سه‌ر ئێران، نه‌ك ته‌نیا ئیسرائیل، ئه‌وانه‌شی پشتیوانی ده‌كه‌ن ده‌بنه ئامانجی ئێران".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای پاسداران ده‌ڵێت: "بانكی ئامانجی ئێران ته‌واو بووه و له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشدا نه‌ك هه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵكو لایه‌نگرانیشی ده‌كرێنه ئامانج".
ئاماژه‌شی به شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌ی ئیسرائیل دا و جه‌ختی كرده‌وه كه "گرنگترین فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنی ئێران له شه‌ڕه‌كه‌دا هاوپشتی نه‌ته‌وه‌یی و ئاماده‌یی گه‌ل بوو".
وتیشی: "دوژمن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی شه‌ڕی 12 ڕۆژه، گرووپه جوداخوازهكانیشی هێنایه گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه فشار بخه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی پێچه‌وانه بوو".
عه‌مید غوڵامڕه‌زا سوله‌یمانی باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌شه‌ڕه‌كه‌دا 21 خاڵی گرنگی قه‌واره‌ی زایۆنی به ته‌واوی له‌ناوچوون و ئێرانیش به پشت به‌ستن به مووشه‌كه نوێكانی توانی به بانكی ئامانجه‌كه‌ی ته‌واو بكات".
دووپاتیشیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر هێرشێكی دیكه ڕووبدات، نه‌ك هه‌ر زایۆنیسته‌كان به‌ڵكو لایه‌نگرانیشی به‌رپرسیار ده‌بن و ده‌كرێنه ئامانج".
ئه‌م وتانه‌ی عه‌مید سوله‌یمانی له میانه‌ی دانیشتنی نۆیه‌می ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی به‌سیج هات كه ئه‌مڕ به‌ڕێوه‌چوو.
PM:11:50:31/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت