داواكاری بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی دروزه‌كان له سوریا ده‌ستی پێكرد
شێخ حیكمه‌ت ئه‌لهیجری، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی دروزه‌كان له سوریا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، حیكمه‌ت ئه‌لهیجری، رێبه‌ری رۆحی كۆمه‌ڵگه‌ی دروزه‌كان له سوریا، داوای پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ جیابوونه‌وه‌ی شاری سوه‌یدا له سوریا و دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی دروزه‌كان كرد.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له سۆشیال میدیادا بڵاوبووه‌ته‌وه، هیجری ده‌ڵێت: "داوا له جیهان و وڵاتانی ئازاد ده‌كه‌ین پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی دروزه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمێكی جیا رابگه‌یه‌نن بۆ پاراستنمان".
هیجری وتی: "دوای نه‌هامه‌تییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه، كه مه‌به‌ست لێی قڕكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی دروز بوو، كاروانه‌كه‌مان به ناونیشانێكی نوێ ده‌ستپێكرد".
هاوكات سوپاسی ئه‌و وڵاتانه‌ی كرد كه بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی دروز پشتیوان بوون، كه دیارترینیان ئه‌مریكا و ئیسرائیل بوون.
له 13ی ته‌مموزه‌وه له شاری سوه‌یدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان چه‌كدارانی دروز و چه‌كدارانی به‌دو ده‌ستی پێكرد و هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو، دواتر بوو به شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خوێناوی و هێزه‌كانی حكومه‌ت و چه‌كدارانی خێڵه‌كی ناوچه‌كه‌ش ده‌ستوه‌ردانیان كرد.
به‌پێی دوایین ئاماری رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه زیاتر له هه‌زار و 600 كه‌س كوژران كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له هاوڵاتیی مه‌ده‌نی پێكهاته‌ی دروز بوون.
له كاتی توندوتیژییه‌كان، ئیسرائیل هێرشی كرده‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و باره‌گای ئه‌ركانی گشتی سوپای سوریا له دیمه‌شق و به‌ڵێنی دا كه كه‌مینه‌ی دروزه‌كان بپارێزێت.
پێشتر ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، سه‌رۆكی سوریا یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریای دووپات كرده‌وه و ئه‌گه‌ری دابه‌شكردنی وڵاته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، فاكته‌ره‌كانی سیناریۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه "له سوریادا بوونیان نییه و نیمچه مه‌حاڵن".
PM:07:40:25/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت