تره‌مپ: رێككه‌وتنێكمان ده‌وێت به هه‌میشه‌یی كۆتایی به جه‌نگی ئۆكرانیا بهێنێت
تره‌مپ و زیلینسكی
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه پێیوایه پێشكه‌وتن له كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئۆكرانیا به‌دی هاتووه، هه‌روه‌ك دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا روسیه‌كه‌ی، ڤلادیمیر پوتین، ره‌نگه ئه‌نجامی ئه‌رێنیی لێبكه‌وێته‌وه.
تره‌مپ وتی: "پێموایه ده‌رفه‌تێكی باش هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئۆكرانیا، ئه‌مه جه‌نگی من نییه، به‌ڵكو جه‌نگی جۆ بایدنه، ئێمه ده‌مانه‌وێت كۆتایی به‌م جه‌نگه بهێنین و ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ین".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر بگه‌ینه رێككه‌وتنی ئاشتی، له‌گه‌ڵ هه‌مووان كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی كه بۆ هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ پوتین كردووه، دوای كۆبوونه‌وه‌كانمان په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئۆكرانیا سوپاسی هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگی ئۆكرانیا و نامه‌یه‌كی پێشكه‌شی كرد كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه نووسرابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ده‌بێت جه‌نگه‌كه به پاڵپشتی ئه‌مریكا و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا بوه‌ستێت، ئێمه نیشانمان داوه كه ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌هێزین، هه‌روه‌ها پشتگیری له‌و هاوكارییه كه‌سییه ده‌كه‌ین كه سه‌رۆك تره‌مپ پێشكه‌شی ده‌كات. ئێمه رێگه‌ی دیپلۆماسی به‌كارده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه جه‌نگه‌كه كۆتایی پێبهێنین".
هاوكات ئاماژه‌ی به ئاماده‌یی خۆی كرد بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا بۆ دانوستان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا.
زیلینسكی جه‌ختی له پابه‌ندبوونی خۆی به كۆتایی هێنان به جه‌نگ و به‌رقه‌راركردنی ئاسایش كرده‌وه به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، داواشی له واشنتۆن كرد كه به چه‌ك و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا به‌هێز بكات.
PM:09:57:18/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت