ترەمپ: لەناوبردنی حەماس ئەگەری سەرکەوتن زیاتر دەکات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، لەناوبردنی حەماس ئەگەری سەرکەوتن زیاتر دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات، لە شەش مانگی رابردوو و شەش جەنگی راگرتووە.


ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئابی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) نووسیویەتی، "تەنها بە لە ناوبردنی حەماس ئەو دیلانەی ماون ئازاد دەکرێن، ئەو کارەش بەم نزیکانە جێبەجێ دەکرێت، هەروەها لەناوبردنی حەماس ئەگەری سەرکەوتن زیاتر دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تاکە کەس بووم دانوستانم لەبارەی ئازادکردن و گەڕانەوەی دیلە ئیسرائیل و ئەمەریکییەکانی کردووە".

دووپاتیشی دەکاتەوە، "لە شەش مانگی رابردوو و شەش جەنگم راگرتووە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانم لەناو برد".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی، "ئەگەر یاری دەکەیت، بۆ بردنەوە بیکە".


PM:06:05:18/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو