ئەمڕۆ ترەمپ لەگەڵ زیلینیسکی و سەرۆکانی وڵاتانی ئەوروپا کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و گرەنتییەکان، سەرۆکانی ئۆکرانیا و وڵاتانی ئەوروپا لە ئەمریکا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن زەمینەی لەبار بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان، ئەمریکا و ڕووسیا و ئۆکرانیا لەبار بکەن.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ دووپاتی کردبووەوە، دەتوانێت کۆتایی بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بێنێت، هەروەها دوای چەند ساڵێک جەنگ، سەرۆکی ئەمریکا نەیشاردەوە کە "ئەستەمە ئۆکرانیا بتوانێت دوورگەی قرم بەدەستبێنێتەوە و ببێتە ئەندامی ناتۆش".
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی ئابی 2025، ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی ئەوروپا، چاوی بە دۆناڵد ترەمپ دەکەوێت، سەرۆکی ئەمریکاش پێشتر وتبووی، ئەو چاوپێکەوتنە، "بۆ ڕێگە خۆشکردنە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان من و زێلینسکی و پوتیندا بکرێت".
چاوەڕێ دەکرێت، ترەمپ سەرەتا لەگەڵ زیلینسکی کۆببێتەوە، دواتر لەگەڵ سەرۆکانی ئەوروپا و زیلینسکیش کۆببێتەوە.
لەگەڵ گەیشتنی بۆ واشنتن، زێلینسکی وتی: هیوادارم ئەو هێزە یەکگرتوویەی ئۆکرانیا و ئەوروپا و هاوپەیمانەکانی لە ئەمریکا، وا لە پوتین بکات، بە ئاشتی ڕازیی بێت.
هەروەها لە پەیامێکیدا لە تۆڕی ئێکس کە هاوکات لەنێو فڕۆکەکەیدا بوو بۆ واشنتن، زیلینیسکی نوسیبوویەتی: "ئێمە باوەڕمان بە سەرۆکی ئەمریکا هەیە، بۆیە داوای لێ دەکەین بەزووترین کات کۆتایی بەو جەنگە بێنێت."
AM:08:42:18/08/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت