مەرجەکانی ناتانیاهۆ بۆ رازیبوون بە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ئاشکرادەکرێت


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مەرجەکانی بۆ رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ئاشکرادەکات.


نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "یەکێک لە مەرجەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و دانانی چەکە لەلایەن حەماسەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "مەرجێکی دیکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێکهێنانی دەسەڵاتێکی کاتییە بۆ بەڕێوەبردنی غەززە".

رۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط" لە زاری سەرچاوەیەکی بزووتنەوەی حەماس بڵاویکردووەتەوە، بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌ دوایین پێشنیاری ئاگربه‌ستی 60 رۆژه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ رازیبووه‌، نێودەنگیرانیش لەم بابەتە ئاگادارکراونەتەوە.


AM:09:34:17/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو