پوتین: لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆمان کردووە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ئۆکرانیا لەسەر بنەمایەکی دادپەروەرانە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی رووسیا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیان کردووە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ئۆکرانیا لەسەر بنەمایەکی دادپەروەرانە، ئاماژە بەوەشدەکات، کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ لە کاتی خۆیدا بوو.


ئەمڕۆ شەممە 16ی ئابی 2025، کۆشکی کرێملین بڵاویکردەوە، لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی مۆسکۆ لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە ئالاسکا ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، "کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ لە کاتی خۆیدا و زۆر بەسوود بوو، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆمان کردووە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ئۆکرانیا لەسەر بنەمایەکی دادپەروەرانە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "رووسیا رێز لە هەڵوێستی ئەمریکا دەگرێت، هەروەها دەیەوێت قەیرانی ئۆکرانیا بە رێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکات".

پوتین وتی، "لە میانەی وتوێژ لەگەڵ ترەمپ، دەرفەتێک هەبوو بۆ ئەوەی هەڵوێستی رووسیا سەبارەت بە دۆخی ئۆکرانیا بە هێمنی و بە وردی بخرێتەڕوو، هەروەها لەگەڵ ترەمپ لە ئەلاسکا هەموو بوارەکانی هاوکاری نێوان ڕوسیا و ئەمریکامان تاوتوێ کرد".

وتیشی، "رووسیا دەیەوێت شەڕ لە ئۆکرانیا ڕابگرێت و چارەسەرکردنی هۆکارەکانی ئەم ململانێیە دەبێت بنەمای یەکلاییکردنەوە بێت".


PM:06:57:16/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت