زیلینسكی: پشتگیری لوتكه‌ی سێ قۆڵی ئۆكرانیا، ئه‌مریكا و روسیا ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند كه كیێڤ ئاماده‌یه بۆ هاوكاریی بنیاتنه‌ر و پشتیوانی له لوتكه‌ی سێ قۆڵی نێوان ئه‌مریكا، ئۆكرانیا و روسیا ده‌كات.
زیلینسكی له تۆڕی پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "ئۆكرانیا ئاماده‌یی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه بۆ كاركردن به‌وپه‌ڕی توانای بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی”.
وتیشی: "پشتیوانی پێشنیاری سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له نێوان ئۆكرانیا، ئه‌مریكا و روسیا. ئۆكرانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پرسه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌كان تاووتوێ بكرێن، هه‌روه‌ك لوتكه‌ی سێ قۆڵی بۆ ئه‌مه گونجاوه".
روونیشیكرده‌وه كه تره‌مپ له كورته‌یه‌ك له "خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان"ی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ پوتین ئاگاداری كردۆته‌وه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ تره‌مپ و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا باس له "ئاماژه ئه‌رێنییه‌كان" سه‌باره‌ت به گه‌ره‌نتی ئه‌منی كراوه.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا وتیشی: "ده‌بێت ئه‌وروپا له هه‌موو قۆناغه‌كاندا به‌شێك بێت له دانوستانه‌كان".
زیلینسكی راشیگه‌یاند كه رۆژی دووشه‌ممه ده‌چێته واشنتۆن و له‌گه‌ڵ تره‌مپ تاووتوێی "كۆتاییهێنان به كوشتن و جه‌نگ" ده‌كات.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ زیلینسكی ئه‌نجام داوه.
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا، تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناتۆ قسه‌ی كردووه.
هاوكات وته‌بێژی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا پشتڕاستی كرده‌وه كه تره‌مپ سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپای له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین ئاگادار كردۆته‌وه.
لوتكه‌ی نێوان تره‌مپ و پوتین له ئالاسكا به‌بێ هیچ لێدوانێك سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست له ئۆكرانیا كۆتایی هات و هیچ ئه‌نجامێكی كۆنكرێتیش ڕانه‌گه‌یه‌ندرا.
AM:11:50:16/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت