له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری روویدا و ئه‌فسه‌رێك كوژرا
وێستگه‌نیوز-
سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ئه‌منی پۆلیسی سیستان و به‌لوچستان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 15ی ئابی 2025 له مه‌یدانی شه‌هید ئه‌مینی فه‌رد له ئێرانشار، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان هێزێكی پۆلیس و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار روویدا.
سه‌نته‌ره‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌كداره‌كان برینداربوون و له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵاتوون، ئه‌فسه‌رێكیش به پله‌ی مولازم به ناوی رامین سادقی شه‌هید بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنیان".
لای خۆیه‌وه ماڵپه‌ڕی " حال وش"ی ھه‌واڵی كه رووماڵی هه‌واڵه‌كانی سیستان و به‌لووچستان ده‌كات، بڵاویكرده‌وه كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا چوار ئه‌ندامی هێزی پۆلیسی ئێران كراونه‌ته ئامانج.
ماڵپه‌ڕه‌كه له زاری سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند كه "چه‌كداره‌كان راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێكی هێزی پۆلیس كردووه و به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار له‌نێو ئه‌ندامانی هێزه به‌ئامانجگیراوه‌كه‌دا هه‌ن".
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه كراوه‌ته ئامانج، چوار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی تێدابووه.
"جه‌یش ئه‌لعه‌دل"ی به‌لووچ كه ئێران به گرووپێكی تیرۆریستی ده‌زانێت، زۆرجار هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و پاسه‌وانانی سنووری ئێران ئه‌نجام ده‌دات.
AM:09:54:16/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت