تره‌مپ: پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شداری وتووێژ له‌گه‌ڵ روسیا بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیایه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر لوتكه‌ی ئالاسكا بكات و ده‌سته‌به‌ری رێككه‌وتنێك بكات بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی سێ ساڵه‌ی روسیا و ئۆكرانیا.
تره‌مپ به كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی وت كه "به‌پێوه‌ری له یه‌كه‌وه بۆ ده، ده له ده به كۆبونه‌وه‌كه‌م له‌گه‌ڵ پوتین ده‌ده‌م".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ پوتین دانوستانم كرد له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك له‌وانه، ناتۆ، رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان و خاك، پێموایه ئێمه زۆر له رێككه‌وتن نزیك بووینه‌ته‌وه".
هاوكات تره‌مپ ئامۆژگاری ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی كرد كه رێككه‌وتن بكات بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و رایگه‌یاند كه "ده‌بێت ئۆكرانیا رازی بێت، ره‌نگه رازی نه‌بێت، ئامۆژگاری من بۆ زیلینسكی ئه‌وه‌یه رێككه‌وتن ئه‌نجام بدات".
تره‌مپ ئاشكراشی كرد كه له ئێستادا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان زیلێنسكی و پوتین و سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه و راشیگه‌یاند كه "پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شداری گفتووگۆ له‌گه‌ڵ روسیا بكه‌ن".
AM:08:28:16/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت