وه‌زیرێكی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له خامنه‌یی ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی له عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای ئێران كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سوپای ئیسرائیل ئاماده‌یه بۆ تیرۆركردنی.
كاتز له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی "X" نووسیویه‌تی: "ده‌رباره‌ی وێنه‌یه‌ك كه ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه و تێیدا به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی ئیسرائیل ده‌ركه‌وتوون كه (بڕیاره له‌ناوببرێن)، پێشنیار بۆ دیكتاتۆری ئێران خامنه‌یی ده‌كه‌م كه كاتێك له شوێنی خۆحه‌شاردانه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه، ناوبه‌ناو سه‌ری به‌رز بكاته‌وه بۆ ئاسمان و به وردی گوێ بگرێت له هه‌ر ده‌نگێك".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی زه‌ماوه‌ندی سووردا كوژراون چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به كوشتنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران و زانای ئێرانی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
سه‌باره‌ت به "ده‌نگه‌كه‌ش"، كاتز مه‌به‌ستی ده‌نگی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه ئیسرائیلییه‌كانه، كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ كوشتنی به‌رپرسانی لایه‌نه نه‌یاره‌كانی به‌كارده‌هێنرێن.
PM:11:01:11/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت