هه‌سه‌ده: گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا هه‌وڵی ئیستفزازكردنی هێزه‌كانمان ده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز-
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" هۆشدار ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ند ڕۆژێكه گروپه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق هه‌وڵی ئیستفزازكردنی هێزه‌كانیان ده‌ده‌ن و جوڵه‌ی گوماناوییان هه‌یه، ده‌شڵێت: "به‌رده‌وام بن، ناچار ده‌بین له چوارچێوه‌ی مافی پارێزگاری له‌خۆكردن، وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "چه‌ند رۆژێكه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق هه‌وڵی ئیستفزازكردنی هێزه‌كانمان ده‌ده‌ن. له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی دێر حه‌فه‌ر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان كردووه به جموجۆڵی گوماناوی".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامن له پێشێلكردنی ئاگربه‌ست، هه‌رچه‌نده هێزه‌كانمان سه‌بریان هه‌یه و وه‌ڵامی ئه‌م ئیستفزازییه به‌رده‌وامانه ناده‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانمان، ناچار ده‌بین له‌سه‌ر بنه‌مای مافی پارێزگاری له‌خۆكردن، وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌سه‌ده باسی له‌وه كردووه كه "چه‌ند ڕۆژێكه گروپی دیكه له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ورییه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیان چاودێری گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن و یه‌كێكیان ته‌قیوه‌ته‌وه".
هه‌سه‌ده جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هه‌وڵه‌كانی ئه‌م گروپانه پێشێلكردنی ئاگربه‌سته و پێچه‌وانه‌ی رۆحی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه له 1ی نیسان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق واژۆیان كردووه و له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌وه ئیدانه ده‌كرێن و سه‌لامه‌تی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی له‌وێ نیشته‌جێن ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
هه‌سه‌ده داوا له حكومه‌تی سوریا ده‌كات "هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و گروپه له‌یاسا ده‌رچووانه كۆنترۆڵ بمات تا نه‌بنه هۆی شكستپێهێنانی ئه‌و رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی له‌نێوانماندا واژۆ كراون و ئاشتی مه‌ده‌نی له سه‌رتاسه‌ری شاری حه‌له‌ب و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه بپارێزێت".
PM:10:46:11/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت