کەناڵی جەزیرە: شەوی رابردوو چوار رۆژنامەنووسمان بە بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل کوژران

‌ئەنەس شەریف و محەممەد قرەیقەع، دوو پەیامێرەکەى کەناڵى جەزیرە

وێستگەنیوز_

درەنگانی شەوی یەکشەممە 10ـی 8ـێ 2025، کەناڵى جەزیرە رایگەیاند: "دوو پەیامێنرمان لە یەکێک لە کەمپەکانى شارى غەززەى فەلەستین بە بۆردوومانى سوپاى ئیسرائیل کوژراون."
 
ئەو کەناڵە هەواڵى کوژرانى دوو پەیامنێرەکەى لەسەر زارى بەڕێوەبەرى کۆمەڵگەى پزیشکیى شیفا لە غەززە بڵاوکردووەتەوە. 
 
ئەنەس شەریف و محەممەد قرەیقەع، ئەو دوو پەیامێرەى کەناڵى جەزیرەى قەتەرین کە شەوى یەکشەممە، 10ـى ئاب لە غەززە بە بۆردوومانى سوپاى ئیسرائیل کوژراون. 
 
لە هەمان بۆردووماندا، ئیبراهیم زاهیر و محەممەد نەوفەل، وێنەگرانى کەناڵى جەزیرە کوژراون کە بۆ کاری رۆژنامەنووسی و نیشاندانی دۆخی خراپی دانیشتووانەکەی بە جیهان؛ چوبوونە ناو یەکێک لە کەمپەکانی غەززە.


AM:09:03:11/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت