بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز توركیای هه‌ژاند
وێستگه‌نیوز –
سه‌نته‌ری ئه‌ڵمانی بۆ زانستی زه‌وی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.19 پله له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر توركیا هه‌ژاند.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (ئافاد) رایگه‌یاند كه كاتژمێر 7:53 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.1 پله‌ی رێخته‌ر، قه‌زای سندرگی سه‌ر به پارێزگای بالكه‌سیری توركیای هه‌ژاند.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی نزیكه‌ی 11 كیلۆمه‌تردا روویدا و له پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك ئیسته‌نبوڵ، ئیزمیر و بورسا هه‌ستی پێ كرا.
بوومه‌له‌رزه‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكی فراوانی دروست كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی به‌رچاو رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
عه‌لی یه‌رلیكایا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، تائێستا هیچ بارودۆخێكی نه‌خوازراو تۆمار نه‌كراوه.
به‌رپرسان داوایان له هاووڵاتیان كردووه كه وریا و ئاماده بن بۆ ئه‌گه‌ری پاشله‌رزه‌كان له‌دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزه.
PM:08:42:10/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت