ئوردن: بۆ تاوتوێکردنی پشتیوانی بۆ دیمەشق میوانداری کۆبوونەوەیەکی سووریا - ئەمریکا دەکەین


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن رایگەیاند، رۆژی سێشەممە بۆ تاوتوێکردنی پشتیوانی بۆ دیمەشق میوانداری کۆبوونەوەیەکی سووریا - ئەمریکا دەکەین.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئوردن رایگەیاند، شانشینی ئوردن، رۆژی سێشەممە میوانداری کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سووریا.
 
ئاماژە بەوەش کراوە، "شانشینی ئوردن، دوو سبەی سێشەممە، میوانداری کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئوردنی - سووری - ئەمریکی دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سووریا و رێگەکانی پشتیوانیکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا لەسەر ئەو بنەمایانەی کە ئاسایش، سەقامگیری و سەروەرییەکەی مسۆگەر دەکەن، هەروەها وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلە دۆستەکەی بێت و مافی هەموو سووریاییەکان بپارێزێت".
 
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا و تۆماس باراک، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرسێ وڵات بەڕێوەدەچێت.
 
ئەم کۆبوونەوەیە تەواوکەری ئەو گفتوگۆیانە دەبێت کە 19ی تەممووز لە عەممان لە نێوان ئەو دوو بەرپرسە سەبارەت بە پێکدادانە خوێناوییەکانی پارێزگای سوەیدای سووریا بەڕێوەچوو. 


PM:06:51:10/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت