نەتانیاهۆ: دەمانەوێت غەززە رزگار بکەین و بوونی حەماس قبوڵ ناکەین
وێستگەنیوز_
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: نامانەوێت کەرتی غەززە داگیر بکەین بەڵکو دەمانەوێت ڕزگاری بکەین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی ئابی 2025، بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاند، حەماس ڕەتیدەکاتەوە چەک دابنێت، "بۆیە ئێمەش درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانمان لە کەرتی غەززە دەدەین، ئێمە نامانەوێت کەرتی غەززە داگیر بکەین بەڵکو دەمانەوێت ڕزگاری بکەین و دەمانەوێت ئیدارەیەکی مەدەنی لە غەززە هەبێت."
جەختی لەوە کردەوە، حوکمڕانی حەماس و دەسەڵاتی فەڵەستینیان لە غەززە ناوێت، "ئەگەر حەماس چەک دابنێت سبەی شەڕ کۆتایی دێت".
لە بارەی بارمتەکانەوە وتی: لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی غەززە سەرجەم بارمتەکان ڕزگار دەکەین، بەڵام بەداخەوە ئەگەر بە خێرایی ئەو کارە نەکەین زۆرێک لە بارمتەکان لەوانەیە لە برسێتییان بمرن.
ئاشکراشی کرد، ئیسرائیل ڕێڕەوی سەلامەت و ناوەندیی نوێی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە غەززە دەکاتەوە.
وتیشی: ئەوەی ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین ڕێگریکردنی لە تاڵانکردنی هاوکارییەکان لە لایەن حەماسەوە، چونکە حەماس هەمیشە هەوڵ دەدات بەرنامەی دابەشکردنی هاوکارییەکان بکاتە ئامانج.
"زۆرێک لە سەرکردەکانی جیهان پێمان دەڵێن، "ئێمە دەزانین ئێوە ڕاست دەکەن و مافی خۆتانە درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانتان لە غەززە بدەن، بەڵام ئێمەش ناتوانین لە وڵاتەکانمان و بە تایبەت ئەورووپا ڕووبەڕووی بیروڕای گشتی ببینەوە". نەتانیاهۆ وا دەڵێت.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد: فەرمانمان بە سوپا کردووە کە ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسانی بیانی زیاتر بدەن بچنە نێو کەرتی غەززە.
PM:06:04:10/08/2025
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت