سوپای ئه‌مریكا: رووداوێكی ته‌قه‌كردن له بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت ستیوارت روویدا و قوربانی هه‌ن
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه رووداوێكی ته‌قه‌كردن له بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت ستیوارت له ویلایه‌تی جۆرجیا روویدا و قوربانی هه‌ن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی په‌یجی فه‌رمی بنكه سه‌ربازییه‌كه له فه‌یسبووك، كاتژمێر 11:04 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی ناوخۆی ئه‌مریكا، ته‌واوی بنكه‌كه داخرا و هێزه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسا له شوێنی رووداوه‌كه بوون، له ناوچه‌ی لیوای زرێپۆشی دووه‌م.
تا ئێستاش هیچ ورده‌كارییه‌كی زیاتر سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییه‌كان و سروشتی برینه‌كانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌ڵام چه‌ند ده‌زگایه‌كی هه‌واڵی ناوخۆیی
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیان بڵاوكرده‌وه كه دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قه له‌ناو بنكه‌كه راده‌كه‌ن.
PM:08:10:06/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت