دادگای باڵای ئێران زانایەکی ئەتۆمی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ مۆساد لەسێدارە دا


وێستگەنیوز_

دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند، زانایەکی ئەتۆمیان بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیل، لەسێدارە دا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی 'میزان ئۆنلاین'ـی ئێرانی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، سزای لەسێدارەدان بەسەر 'ڕۆزبەی ئیبراهیم وادی' زانای ئەتۆمی جێبەجێ کرا.
 
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو زانایە زانیاری دەربارەی ئەو زانا ئەتۆمیانەی ئێران بە مۆساد داوە، کە لە جەنگی 12 ڕۆژەی نێوانیان کوژراون، هەروەها لە نەمسا چاوی بە بەرپرسانی مۆساد کەوتووە و لەگەڵیان کۆبووەتەوە.

ئاشکراشی کردووە، "دوای پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاریی هەواڵگری بۆ ئیسرائیل، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێکراوە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی دادگا و دانپێدانانی ڕۆزبەی، بەمەبەست هاوکاریی دەزگای سیخوڕی مۆسادی کردووە."

هەروەها بە وتەی ئەو ماڵپەڕە، "ئەو تۆمەتبارە لە یەکێک لە گرینگترین و هەستیارترین ڕێکخراوەکانی وڵاتدا کاری کردووە، هەروەها بەئاسانی دەستی بە زانیارییەکان گەیشتووە، بۆیە بووەتە ئامانجێکی سەرنجڕاکێش بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل".

وێنەی زانا ئەتۆمییەکەی لە سێدارە دراوە:


PM:02:26:06/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو