نوێنەری ئەمریکا گەیشتە مۆسکۆ


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا گەیشتە مۆسکۆ، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەپاندنی پاکێجێکی نوێی سزاکانیان بەسەر ڕووسیا تا دوای سەردانەکەی ویتکۆف دوادەخات.

بەگوێرەی زانیاریی میدیا جیهانییەکان، ستیڤ ویتکۆف، لەگەڵ سەرکردایەتی رووسیا کۆدەبێتەوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخرێتەڕوو.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ هەتا ڕۆژی هەینی مۆڵەتی بە رووسیا داوە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا رابگرێت یان ڕووبەڕووی سزا نوێیەکانی ئەمریکا دەبێتەوە.

تا ئێستا کۆشکی سپی ئاشکرای نەکردووە بەنیازە ڕۆژی هەینی چ ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر، بەڵام پێشتر ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی کردبوو؛ و یەکێک لە رێگەکانیش بە ئامانجگرتنی چین و هیندستانە کە هاوبەشی بازرگانی رووسیان.


AM:08:47:06/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو