سەرباری مەترسییەکان؛ زیاتر لە 600 رۆژنامەنووس داوادەکەن رێگەیان پێبدرێت بۆ رووماڵکردن بچنە ناو کەرتی غەززە
وێستگەنیوز_
سەدان رۆژنامەنووس داوادەکەن رێگەیان پێبدرێت بۆ کارکردن بڕۆنە ناو کەرتی غەززە.
زایاتر لە 600 رۆژنامەنووس و پەیامنێر لە سەرانسەری جیهانەوە داوادەکەن بۆ روماڵکردنی رەوشی کەرتی غەززە رێگەیان پێبدرێت دەستبەجێ و بەبێ هیچ بەربەستێک برۆنە ناو کەرتەکە لەمیانەی هەڵمەتێک لەژێر ناونیشانی ئازادی رووماڵکرد.
بەشێک لەو رۆژنامەنووسانە لە میدیا جیهانیەکانی وەک سی ئێن ئێنی ئەمریکی و سکای نیوز و زە گاردیانی بەریتانی کاردەکەن و رێکخەری ئەو هەڵمەتەن بۆ رێگە پێدانیان لە کارکردن لە کەرتی غەززە.
لای خۆشیەوە ناوەندی مەدا بۆ پەرەپێدان و ئازادی رۆژنامەوانی لە فەلەستین رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا سوپای ئیسرائیل 62 پێشێلکاری بەرانبەر بە رۆژنامەنوسان ئەنجامداوە بەهۆیەوە 9 رۆژنامەنوس کوژراون و 10ی دیکەش برینداربوون، هەروەها لە کاتی روماڵکردنەکاندا 7 پەیامنێر دەستگیرکراون و رێگریش لە 18 پەیامنێرکراوە.
PM:08:41:05/08/2025
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت