لاریجانی وه‌ك ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌ستنیشان كرا
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی ئابی 2025، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، بڕیارێكی ده‌ركرد و عه‌لی لاریجانی وه‌ك سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له شوێنی جه‌نه‌ڕاڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌م ده‌ستبه‌كاربوونه، گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمی لاریجانی-یه بۆ یه‌كێك له گرنگترین پێگه سه‌روه‌رییه‌كانی وڵاته‌كه و له كاتێكدایه ئێران له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی ئاڵۆزی ئه‌منی بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی كه باس له نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كرێت.
لاریجانی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ره‌كی رژێمی ئێرانه، پێشتریش له نێوان ساڵانی 2005 تا 2007 ئه‌م پۆسته‌ی هه‌بووه و یه‌كه‌م كه‌س بوو كه سه‌ركردایه‌تی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كرد.
هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه و به په‌یوه‌ندییه هاوسه‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه جیاجیاكان ناسراوه، كه ره‌نگه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خواستی ئیداره‌ی نوێ، له ژێر سه‌ركردایه‌تی پزیشكیان، بۆ گرتنه‌به‌ری رێبازێكی پراگماتیكتر و كراوه‌تر بۆ پرسه هه‌ستیاره ئه‌منییه‌كان لێكبدرێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری نیشتمانی وه‌ك ئۆرگانێكی نوێ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیدا راگه‌یه‌ندرا، كه ئه‌ركی پلاندانانی به‌رگریی گشتگیری پێ‌سپێردرا. پزیشكیان به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات، به به‌شداری سه‌رۆكی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه و فه‌رمانده باڵا سه‌ربازییه‌كان. ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ داڕشتنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی بڕیاردانی به‌رگری و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان سه‌یركرا.
به‌گوێره‌ی دزه‌پێكردنی میدیاكان، گه‌ڕانه‌وه‌ی لاریجانی بۆ ئه‌میندارێتی گشتی ره‌نگه ببێته‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌عید جه‌لیلی له ئه‌نجومه‌ن وه‌ك نوێنه‌ری رێبه‌ری باڵای ئێران، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له هاوسه‌نگی نوێ له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، كه له ده‌ستووری ئێران‌دا هاتووه رێبه‌ری باڵا دوو نوێنه‌ری ده‌بێت.
PM:06:04:05/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت