سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: چەکدانان نیشانەی برایەتی و هاوکاری هاوبەش بوو
وێستگەنیوز-
پەرلەمانی تورکیا بە سەرپەرشتی سەرۆکی پەرلەمان، یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی پرۆسەی ئاشتی بۆ دیاریکردن و ناو و ئەرکی لیژنەکە ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئابی 2025، بەڕێوەچوو نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "پێویستە دادپەروەری و برایەتی یەکسانی بێتە ئاراوە".
لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتی، "چەکدانان نیشانەی برایەتی و هاوکاری هاوبەش بوو".
وتیشی، "ئەگەر تێچووی شەڕ نەبووایە دەمانتوانی پرۆژەی گەورەتر بکەین، هەروەها ئامانجی ئێمە ئەوەیە ناوچەیەکی بێ تیرۆر هەبێت.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەختی لەوەشکردەوە، "پێویستە هەموو مرۆڤێکی بە ویژدان پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی بکات".
PM:12:15:05/08/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت