به‌رپرسێك له نووسینگه‌ی ناتانیاهۆ: بڕیاره‌كه دراوه... كه‌رتی غه‌ززه داگیر ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
وادیاره ئیسرائیل بڕیاری داوه به‌رده‌وام بێت له داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه و ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان له ناوه‌وه‌ی غه‌ززه ئه‌نجام بدات، ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بارمته‌كانی تێدا بێت.
به‌رپرسێكی باڵای نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه "بڕیاره‌كه دراوه... ئێمه كه‌رتی غه‌ززه داگیر ده‌كه‌ین".
هاوكات كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل ئاشكرایكردووه كه "ناتانیاهۆ خوازیاری فراوانكردنی هێرشی سه‌ر غه‌ززه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی كه‌رتی غه‌ززه‌ی هه‌یه".
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت له زاری به‌رپرسانی ئیسرائیله‌وه بڵاویكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل (ئیال زه‌میر) نه‌گونجێت، با ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه "ئۆپه‌راسیۆن له‌و ناوچانه‌ش ده‌كرێت كه بارمته‌یان تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه" و ده‌ڵێن: "بڕیاره‌كه دراوه، كه‌رتی غه‌ززه به ته‌واوی داگیر ده‌كه‌ین".
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناتانیاهۆ بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به داگیركردنی غه‌ززه داوه، كه‌ناڵی 13ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل سه‌ردانێكی پلان بۆ داڕێژراوی بۆ واشنتۆن هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه ناتانیاهۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام بدات و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات.
ئه‌فیخای بورۆن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئیسرائیل "كنیست" له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ نه‌هێشتن و كۆتاییپێهێنانی حه‌ماس پێده‌چێت مه‌ترسیدار بێت بۆ بارمته‌كان، به‌ڵام ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بارمته‌كان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی برسێتی له تونێله‌كانی حه‌ماس ده‌كاته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا گلعاد كاریڤ ئه‌ندامی كنیست ده‌ڵێت: "بڕیاری داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانه بۆ بارمته زیندووه‌كان و كاره‌ساتێكی ئه‌منی و مرۆیی و دیپلۆماسییه".
PM:09:23:04/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت