تەندروستیی فەلەستین: ژمارەی کوژروانی غەززە بۆ 60 ھەزار و 933 کەس بەرزبووەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین رایدەگەیەنێت، لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی کوژراوان بۆ ۆ 60 ھەزار و 933 کەس بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئابی 2025، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە 94 کەس کوژراون 439 کەسی دیکەیش برینداربوون".

ئاماژە بەوەکراوە، "ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە 18ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ نۆ ھەزار و 440 کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە 37 ھەزار و 986 کەس.

بەپێی ئامارەکە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تائێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 60 ھەزار و 933 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 150 ھەزار و 27 کەس.


PM:04:56:04/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو