ترەمپ بۆ ئیسرائیل: چیتر برسێتی غەززە قبوڵ ناکەین
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دەبێت ئیسرائیل خۆراک بە خەڵکی غەززە بدات و چیتر بارودۆخی ترسناک و کارەساتباری برسیکردنی خەڵکی کەرتەکە قبوڵ ناکات.
لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا؛ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت خەڵکی غەززە خۆراکیان هەبێت، هەر بۆیە واشنتۆن تاکە وڵاتە پاڵپشتی دارایی بۆ دابین دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: "نوێنەر تایبەتەکەم، ستیڤ ویتکۆف، لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا لە ئیسرائیل زۆر کاری کردووە، ئێمە دەمانەوێت خەڵک خۆراکیان پێبدرێت، دەمانەوێت ئیسرائیل خۆراکیان پێبدات. نامانەوێت خەڵک برسی بن و لە برسا بمرن".
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 30 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە تەرخان کردبوو، بەڵام تا ئێستا تەنیا 3 ملیۆن دۆلار بە ناوی "سندوقی مرۆیی غەززە" گواستراوەتەوە.
AM:09:46:04/08/2025
ئهم بابهته 828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت