رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: ویتكۆف شكستی هێناوه
ویتكۆف و ناتانیاهۆ
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رۆژنامه‌ی هارێتزی ئیسرائیلی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "كه‌وتۆته داوی نه‌تانیاهۆ"ه‌وه، جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه تره‌مپ تاكه كه‌سه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیسرائیل ناچار بكات رێكه‌وتنێك واژۆ بكات بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كان.
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، كه به‌ڵێنه گه‌وره‌كانی ویتكۆف، دوای شه‌ش مانگ له وه‌رگرتنی پۆستی نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جێبه‌جێ نه‌كراون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ناتانیاهۆ هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه ده‌دات به دانانی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ده‌زانێت حه‌ماس ره‌تیده‌كاته‌وه".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كه "ویتكۆف به وزه‌یه‌كی ناوازه ده‌ستی به ئه‌ركه‌كه‌ی كرد، دیپلۆماسیه‌تی وه‌ك گرێبه‌ستێك سه‌یر ده‌كرد كه ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌م راستییه‌ش له رێككه‌وتنی مانگی یه‌كدا ده‌ركه‌وت، كه به‌بێ هه‌وڵه‌كانی ئه‌و واژۆ نه‌ده‌كرا.
ده‌شڵێت: "به‌ڵام كۆنترۆڵنه‌كردنی ورده‌كارییه‌كان و بێئاگایی له تاكتیكه فریوده‌ره‌كانی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیران و تێنه‌گه‌یشتنێكی قووڵی له ناوچه‌كه، هه‌موویان هۆكار بوون بۆ رووخانی ئه‌و له‌و كاته‌وه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "پلانه‌كانی ویتكۆف بۆ ئاگربه‌ستی نیمچه‌یی و گرێبه‌سته‌كانی ئازادكردنی بارمته‌كان شكستیان هێنا".
ده‌شڵێت: "هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا- میسر- قه‌ته‌ر هیچی تری به‌رهه‌م نه‌هێنا جگه له قه‌یرانی مرۆیی له غه‌ززه، دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران شكستی هێناوه، هه‌روه‌ها هیچ پێشكه‌وتنێك له به‌ره‌ی روسیا-ئۆكرانیاشدا به‌دی نه‌هاتووه".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له رۆژی شه‌ممه‌دا، ویتكۆف هه‌مووانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد كاتێك وتی حه‌ماس رازی بووه ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانی بێت، به‌ڵام حه‌ماس هه‌ر زوو قسه‌كانی ویتكۆفی ره‌تكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی ده‌ستبه‌رداری چه‌ك نابێت".
هارێتز پێیوایه كه "لێدوانه‌كانی ویتكۆف هه‌وڵێك بووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خێزانه‌كان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری ستراتیژیه‌تی رێككه‌وتنی ورده ورده بووه و هه‌وڵده‌دات به یه‌ك جار كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنێت".
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه راشیگه‌یاندووه كه "سه‌ردانه‌كه‌ی ویتكۆف به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی مرۆیی جێگره‌وه بووه، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌مریكا خه‌ریكه دۆسێی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان له ده‌ستی بێزالیل سمۆتریچ وه‌زیری دارایی راستڕه‌وی توندڕه‌و ده‌ربێنێت، بۆئه‌وه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ی ببات".
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "ویتكۆف خانه‌واده‌ی بارمته‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه كه ناتانیاهۆ ده‌یه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنێت، به‌داخه‌وه كه‌وتۆته داوه‌وه و به‌م زووانه دركی پێ ده‌كات".
ڕۆژنامه‌كه پێی وایه كلیلی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه له ده‌ستی تره‌مپدایه، كه ده‌بێت وێنه‌كه بۆ ناتانیاهۆ روون بكاته‌وه و هیواداربێت قه‌ته‌ر بتوانێت پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
AM:12:02:04/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت