ئێران "ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی نیشتمانی" داده‌مه‌زرێنێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی ئێران رۆژی یه‌كشه‌ممه بڵایانكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی نیشتمانی ده‌ربڕی.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا بڵاویكرده‌وه كه "به‌پێی راپۆرتێك كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نی به‌رگری پێداچوونه‌وه به پلانه‌كانی به‌رگری ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی تواناكانی هێزه چه‌كداره‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه كه سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات، كه فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و فه‌رمانده‌كان و به‌رپرسانی هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌خۆده‌گرێت.
لای خۆیه‌وه پێگه‌ی "ئێران ئینته‌رناشناڵ" به‌پشتبه‌ستن به هه‌واڵێكی ئاژانسی ته‌سنیم بڵاویكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌رۆكی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، نوێنه‌رانی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئینقلابی ئیسلامی، له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، وه‌زیری هه‌واڵگری، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كان و فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران و سوپا و باره‌گای خاته‌م ئه‌لئه‌نبیا له‌خۆده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی 176ی ده‌ستووری ئێرانه، كه ده‌سه‌ڵاتی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی لاوه‌كی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی به‌رگری و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی به ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ده‌دات كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانیدا.
ئه‌م پێشهاته له چوارچێوه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منیی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران دوای "شه‌ڕی 12 رۆژه" له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دێت.
ئاژانسی ته‌سنیم راشیگه‌یاندووه كه ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری پێشینه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه، كه له كاتی شه‌ڕی ئێران و عێراق دامه‌زرا، به‌ڵام دواتر له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، داڕێژرایه‌وه.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه پێیوایه كه "هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه نوێ و ئاڵۆزه‌كانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، ره‌وایه‌تی به دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری ده‌دات".
PM:10:08:03/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت