شەڕ لەنێوان گروپە چەکدارەکان و ئاسایشی گشتی لە سوەیدای سووریا هەڵگیرسایەوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئابی 2025، شەڕ لەنێوان گروپە چەکدارەکان و ئاسایشی گشتی لە پارێزگای سوەیدای سووریا، هەڵگیرسایەوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و 7ـی دیکە بریندار بوون.
 
رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای سوەیدا شەڕ لەنێوان گروپە چەکدارەکان و ئاسایشی گشتی هەڵگیرسایەوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و حەوتی دیکە برینداربوون.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، یەکێک لە کوژراوەکان خەڵکی سوەیدایە و ئەوی دیکەیان کارمەندی ئاسایشی گشتییە. 
 
شەڕەکە لە تەل حەدید لە گوندەوارەکانی رۆژئاوای سوەیدا روویداوە. تەل حەدید ناوچەیەکی بەرزە لە گوندەوارەکانی رۆژئاوای سوەیدا و دەڕوانێتە سەر شارۆچکەی سەعلە و دەوروبەری، هەروەها دەڕوانێتە سەر رێگە سەرەکییەکانی نێوان شاری سوەیدا و دەوروبەری رۆژئاوای، ئەمەش وایکردووە ببێتە خاڵێکی سەرەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی دەوروبەری.
 
روانگەی سووری پێشتر رایگەیاندبوو، ژمارەی کوژراوان لە بەیانیی رۆژی 13ـی تەمووزەوە، بەهۆی پێکدادانەکان و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە، گەیشتووەتە 1492 کوژراو.


PM:02:57:03/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت