نه‌عیم قاسم: هه‌ركه‌س داوای رادەستكردنی چه‌ك بكات، خزمه‌تی پڕۆژه‌ی ئیسرائیل ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان راده‌ستكردنی چه‌كی حزبه‌كه‌ی به‌سته‌وه به كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌كانی لوبنان، هێرشیشی كرده سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه داوای ئه‌وه بكات، وتی: "هه‌ركه‌سێك داوای رادەستكردنی چه‌كه‌كان بكات، داوای ته‌سلیمبوون به ئیسرائیل ده‌كات و خزمه‌ت به پڕۆژه‌ی ئیسرائیل ده‌كات".
قاسم ڕه‌خنه‌ی له تۆم باراك، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا گرت و تۆمه‌تباری كرد به "دروستكردنی كێشه له لوبنان و شێواندنی راستییه‌كان...".
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌شی ره‌تكرده‌وه كه پێویسته رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست درێژببێته‌وه بۆ باكووری رووباری لیتانی و وتی: "ئێمه هاوكاری ده‌وڵه‌تمان كردووه رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات، كه سنوورداره به باشووری رووباری لیتانی. هه‌ر كه‌سێكیش ئاگربه‌سته‌كه به راده‌ستكردنی چه‌كه‌وه گرێ بدات، پێیان بڵێن كه ئه‌مه پرسێكی ناوخۆییه".
وتیشی: "با ده‌ستدرێژییه‌كان بوه‌ستێنرێت، ئیسرائیل بكشێته‌وه و زیندانییه‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه. دواتر ده‌توانن چاوه‌ڕوانی باشترین گفتووگۆ و وه‌ڵاممان لێبكه‌ن".
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی راشیگه‌یاند كه "ده‌وڵه‌ت ده‌بێت دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌نجام بدات، ئه‌وانیش وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات".
PM:10:43:30/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت