فه‌ره‌نسا و 14 وڵاتی تر ئاماده‌ن دان بنێن به "ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین"دا
وێستگه‌نیوز-
فه‌ره‌نسا و 14 وڵاتی دیكه‌ی رۆژئاوا داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا بنێن.
ژان نۆیێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له پلاتفۆرمی (X) نووسی: "له نیویۆركه‌وه له‌گه‌ڵ 14 وڵاتی دیكه، فه‌ره‌نسا داوایه‌كی گشتگیر ده‌كات: خواستی خۆمان بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و بانگێشتی هه‌مووان بۆ به‌شداری له‌و كاره‌دا ده‌كه‌ین".
هاوكات له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، وڵاتانی كه‌نه‌دا و ئوسترالیا كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی گروپی 20ن، به‌شدارییان له بانگه‌وازه‌كه‌دا كرد. وڵاتانی دیكه‌ش كه واژۆیان له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه كردووه بریتین له ئه‌ندۆرا، فینلاندا، ئایسله‌ندا، ئێرله‌ندا، لۆكسمبۆرگ، ماڵتا، نیوزله‌ندا، نه‌رویج، پورتوگال، سان مارینۆ، سلۆڤینیا و ئیسپانیا.
جگه له‌وه‌ش، نۆ وڵات كه تا ئێستا دانیان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین نه‌هێناوه، "ئاماده‌یی یان بایه‌خپێدانی ئه‌رێنی" خۆیان بۆ دانپێدانان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین راگه‌یاندووه كه بریتین له ئه‌ندۆرا، ئوسترالیا، كه‌نه‌دا، فینلاند، لۆكسمبۆرگ، ماڵتا، نیوزله‌ندا، پورتوگال و سان مارینۆ.
ئه‌و نووسینه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ له نیویۆرك وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 15 وڵات به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كرد، كه له‌لایه‌ن سعودیه و فه‌ره‌نساوه رێكخرابوو بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
هه‌فته‌ی رابردوو ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ده‌نێت و ئه‌یلوولی ئه‌مساڵیش له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بڕیاره‌كه راده‌گه‌یه‌نن.
دوێنێ-ش، كیه‌ر ستامه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ده‌نێت ئه‌گه‌ر تاوه‌كو مانگی ئه‌یلول ئیسرائیل هه‌نگاوی پێویست بۆ ئاگربه‌ستی غه‌ززه نه‌نێت.
PM:09:24:30/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت