بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی رووسیای هەژاند و هۆشداری لە دروستبوونی تسۆنامی دەدرێت


وێستگەنیوز_

بوومەلەرزەیەکی بەهێز نیمچە دورگەی کامچاتکای رووسیای هەژاند و لە هەندێ ناوچەی ئەو وڵاتە و ژاپۆن بووە هۆی دروستبوونی تسۆنامی. 

میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 8.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە نیمچە دورگەی کامچاتکا لە ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی روسیا روویداوە.

بەهۆی کاریگەری بوومەلەزەکەوە شەپۆلەکانی دەریا لە باکووری زەریای هێمن چالاک بوون، لە بەندەری ئیشینۆماکی لە باکووری ژاپۆن بۆ 50 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

هەروەها هۆشداریی بە هاوڵاتیانی ئالاسکا و هاوای و کەناراوەکانی نیوزلەندا دراون و داواکراوە بەپەلە ئەو ناوچانە چۆڵبکرێن.

لە ساڵی 1952 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 9.0 پلەی رێختەر هەمان نیمچە دوورگەی رووسیای هەژاند کە بووەهۆی دروستبوونی سوونامیەکی وێرانکەر. لەو کاتەوە ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزەیە لەو وڵاتە روویدابێت.


AM:08:39:30/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو