سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئیسرائیل دەیەوێت بە جەنگی ئابووری و دەروونی تۆڵە لە خەڵکی ئێران بکاتەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل دەیەوێت بە جەنگی ئابووری و دەروونی تۆڵە لە خەڵکی ئێران بکاتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، ئیسرائیل لە جەنگی 12 رۆژەدا دەستیان لە منداڵ و پیاوان و ئافرەتانی سڤیل نەپاراست.


ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەموزی 2025، لە میانەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێران محەممەد باقڕ قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "دوای ئەوەی میللەتی ئێران بە پشتیوانیی و یەکێتییەکی بێوێنە زەبرێکی قورسی لە ئیسرائیل دا، ئێستا ئیسرائیل دەیەوێت بە جەنگی ئابووری و دەروونی تۆڵە لە خەڵکی ئێران بکاتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئیسرائیل لە جەنگی 12 ڕۆژەدا، دەیان سەرکردەو و زانای ئێمەیان کوشت و تەنانەت دەستیان لە منداڵ و پیاوان و ئافرەتانی سڤیل نەپاراست".

قالیباف وتی، "ئیسرائیل دەستکردی جیهانی رۆژئاوایە و ئێستاش رۆژانە لە غەززە تاوانی گەورەی دژە مرۆڤایەتی دەکات، بۆیە پێویستە پێش ئەوەی رێگەی لێ بگیردرێت".

وتیشی، "لە جەنگی 12 رۆژە ژێرخانی ئابووریی ئێران زیانی پێ گەیشتووە، ئێستا دەبێت فەرماندە و بەرپرسانی وڵات و پسپۆڕانی ئابوورییە، رۆڵی خۆیان لە دامەزراندنەوەی ئەو ژێرخانەدا ببینن"<

ئەوەشی خستەڕوو، "کاری حکومەت ئێستا، چارەکردنی پەلە و خێرای کێشەی کەمیی ئاو و کارەبایە، بۆ ئەمەش دەبێت بە بەرنامەی گونجاو بەرەنگاری ئەو قەیرانانە ببێتەوە".


AM:10:31:27/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو