سوپای ئیسرائیل: ئاگربەستی تەکتیکی و کاتی لە چەند ناوچەیەکی غەززە رادەگەیەنین
وێستگەنیوز-
سوپای ئیسرائیل ئاگربەستی کاتی و تەکتیکی لە چەند ناوچەیەکی غەززە راگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی هاوکارییەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تەموزی 2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "ئاگربەستی تەکتیکی و کاتی لە چەند ناوچەیەکی غەززە رادەگەیەنین".
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە، "تا کاتێکی دیکە رۆژانە ئۆپەراسیۆن لە شاری مواسی س غەززە و دێربەلەح دەوەستێنین".
دەشڵێت، "ئاگربەستە کاتییەکە لەوشوێنانە دەبێت کە تیادا سوپا ئۆپەراسیۆنی نییە".
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئیسرائیل کەمکردنەوەی گرژییەکان بە مەبەستی مرۆیی لە ناوەندە سڤیلەکان و رێڕەوە مرۆییەکاندا جێبەجێ دەکات، بۆ رێگەدان بە دابەشکردنی هاوکارییەکان."
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا ئیسرائیل لە رێگەی ئاسمانەوە رێگەی بە نەتەوەیەکگرتووەکان دا خۆراک و دەرمان بگەیەنێتە غەززە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوکرد، "یەکەم بڕی هاوکاریی بۆ غەززە لە ئارد، شەکر و خواردنی قوتووبەند پێکهاتووە، هاوکارییەکە لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دابینکراوە".
بەگوێرەی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە، تائێستا لانیکەم 124 کەس بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، کە 84یان منداڵن.
AM:08:34:27/07/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت