ئەمشەو هاوکارییە مرۆییەکان لە رێگەی ئاسمانەوە دەگەیەندرێتە غەززە
وێستگەنیوز- AFP
لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا ئیسرائیل رێگە بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەدات خۆراک و دەرمان بگەیەندرێتە غەززە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "ئەمشەو شەممە دەست بە بەردانەوەی یەکەم بڕی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکرێت، هاوکارییەکان لە خۆراک و دەرمان پێکهاتوون".
ئەمە لە کاتێکدایە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری لە برسێتییەکی دژوار دەدەن لە کەرتەکە. دوێنێ، رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور بڵاویکردەوە، ئەو منداڵە تەمەن 6 مانگ بۆ پێنج ساڵانە، ژنانی دووگیان و ئەوانەی شیر دەدەنە منداڵەکانیان کە "هەفتەی رابردوو لە کلینیکەکانمان لە غەززە پشکنینیان بۆکرا، 25٪یان تووشی بەدخۆراکی بوون".
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، "یەکەم بڕی هاوکارییەکان ئارد، شەکر و خواردنی قوتووبەند، هاوکارییەکە لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دابینکراوە".
PM:11:38:26/07/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت