عه‌لیڕه‌زا ده‌لیری: ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی زاهیدان كوژران
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی سیستان و به‌لووچستان ورده‌كاری هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دادوه‌ری سنووری زاهیدانی خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند كه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی زاهیدان كه سی چه‌كدار بوون، كوژراون.
عه‌لیڕه‌زا ده‌لیری، جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی سیستان و به‌لووچستان به ئاژانسی ته‌سنیمی راگه‌یاند كه "كاتژمێر 8:30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، تیمێكی تیرۆریستیی سه‌ر به رژێمی زایۆنی، هه‌وڵیان دا بچنه ناو باڵه‌خانه‌ی دادوه‌ری سیستان و به‌لووچستان له شاری زاهیدان".
جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی سیستان و به‌لووچستان ده‌ڵێت: "به‌هۆی وریایی ئه‌فسه‌رانی جێبه‌جێكردنی یاسا كه له شوێنی ڕووداوه‌كه ئاماده‌بوون، پێكدادان روویدا و یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان له شوێنی رووداوه‌كه كوژرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دواتر تیرۆریسته‌كان نارنجۆكێكیان هه‌ڵدایه ناو كه ئه‌م تیرۆریسته فڕێی‌دا بۆ ناو باڵه‌خانه‌كه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س شه‌هیدبوون له‌نێویاندا منداڵێكی ساوای ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و دایكێك هه‌ن".
عه‌لیڕه‌زا ده‌لیری راشیگه‌یاند كه "دواتر دوو چه‌كداری تری گرووپه‌كه كه هه‌وڵیان ده‌دات هه‌ڵبێن، له شه‌قامێكی نزیك شوێنی رووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژران و به‌وشێوه‌یه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گرووپه‌كه كوژران".
لای خۆیه‌وه ئاژانسی میهر نیوز بڵاویكرده‌وه كه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا پێنج كه‌س كوژراوان، كه له‌گه‌ڵ سێ چه‌كداره كوژراوه‌كه ده‌كاته 8 كه‌س.
AM:11:47:26/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت