بەریتانیا: کار لەسەر ئەو هەنگاوانە دەکەین کە پێویستن بۆ بەرجەستەکردنی ئاشتی لە غەززە
وێستگەنیوز_
کیێر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێک بێت لە پلانێکی فراوان بۆ ئاسایشی بەردەوام بۆ فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان.
کیێر ستارمەر لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، لەگەڵ هاوپەیمانان کار لەسەر ئەو هەنگاوانە دەکات کە پێویستن، بۆ بەرجەستەکردنی ئاشتی لە غەززە.
ئەوەشی دووپاتکردەوە، بەبێ هیچ دوودڵییەک، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین، دەبێت یەکێک لەو هەنگاوانە بێت، بەڵام بەو مەرجەی ئاشتی بەرقەرار بکات.
PM:10:42:25/07/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت