حەوتەمین کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئۆجەلان کۆتایی هات


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی بۆ ئەوتەمین جار شاندی ئیمراڵی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبوونەوە. چاوەڕوان دەکرێت پارتەکە راگەیەندراوێکی نووسراو لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوبکاتەوە.
 
شاندەکەی ئیمراڵی لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا؛ میتحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری ئۆجەلان پێکهاتبوو.
 
بەگوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، چاوەڕوان دەکرێت پارتەکە راگەیەندراوێکی نووسراو لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوبکاتەوە.
 
پاش دەستپێکردنی پرۆسەی ئەم جارەی چارەسەری لە تورکیا، ئەمە حەوتەمین سەردانی شاندی ئیمراڵی بوو بۆلای ئۆجەلان.

هاوکات دووەمین سەردانی شاندەکە بوو دوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری لەلایەن پەکەکەوە.


PM:09:30:25/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو