ترەمپ: حەماس نایەوێت ڕێککەوتن بکات، خۆیان مردنیان دەوێت
وێستگەنیوز_
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستی غەززە ڕەخنە لە حەماس دەگرێت و دەڵێت، ئەو بزووتنەوەیە نایەوێت ڕێککەوتن بکات، لەمەودوا گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکان لە غەززە قورس دەبێت، بۆیە پێم وایە ئەوان دەڕووخێت.
ئەمڕۆ هەینی 25ـی تەمموزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، حەماس نایەوێت ڕێککەوتن لەبارەی ئاگربەستی غەززە و ئازاد کردنی دیلەکان بکات، بەڵکوو مردنی دەوێت، بۆیە پێم وایە ئەو بزووتنەوەیە دەڕوخێت.
لەبارەی هەڵوێستی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ بە فەرمی ناساندی وڵاتی فەلەستین، ترەمپ وتی: "سەرۆکی فەرەنسا کوڕێکی باشە"، بەڵام لێدوانەکانی هیچ بەهایەکییان نییە و هیچ شتێک ناگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەبارەی ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەم کردووە.
وتیشی: گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکان لە غەززە قورسە، چونکە حەماس دەزانێت کە هیچ کارتێکم بۆ سازشکردن نییە.
حەماس لەبارەی لێدوانەکانی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕایگەیاند، لە پێناو سەرخستنی ئاگربەستی غەززە، وەڵامێکی ئەرێنییان بۆ پێشنیازی نێوەنگیران داوەتەوە، بەڵام لێدوانە نەرێنییەکانی ویتکۆف پێچەوانەی چوارچێوەی دانوستانەکان بوو.
رۆژی پێنجشەممە، ستیڤ ویتکۆف، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیبووی: بۆ ڕاوێژکردن لەبارەی وەڵامەکەی حەماس، بڕیاریان داوە تیمەکەیان لە دەوحە بگەڕێننەوە. ئاماژەشی دابوو، وەڵامەکەی ئەو بزووتنەوەیە دەرخەری ئەوەیە ئارەزووی ئاگربەستییان نییە.
PM:06:22:25/07/2025
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت