ئیتاڵیا: چیدیکە ناتوانین کوشتار و برسێتیی کەرتی غەززە قبوڵ بکەین


وێستگەنیوز_

ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، وڵاتەکەی چیدیکە ناتوانێت "کوشتار و برسێتیی" کەرتی غەززەی فەلەستین قبوڵ بکات.
 
هەرچەندە تایانی هەروەها رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت. بەڵام دەشڵێت، ئیتاڵیا هێشتا ئامادە نییە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت. 
 
لە لێدوانەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دەڵێت: "ئێمە چیدیکە ناتوانین کوشتار و برسێتی قبوول بکەین، بەڵام ئیتاڵیا تەنیا ئەو کاتە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت کە ئەوانیش دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا بنێن."

بەهۆی ئابڵوقەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، برسێتییەکی مەترسیدار رووبەڕووی هاوڵاتیان و بە تایبەتی منداڵان بووەتەوە. کۆتا ئامار ئاماژە بە مردنی 111 کەس دەکەن بەهۆی برسێتی و نەبوونی خۆراکەوە.

پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) دەڵێت، نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی غەززە "چەندین رۆژە هیچیان نەخواردووە". 
  
دەشڵێت: "نزیکەی یەک لەسەر سێی خەڵک چەندین رۆژە هیچیان نەخواردووە. بەدخۆراکی لە زیادبووندایە و 90 هەزار و ژن و منداڵ پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەیە."


PM:06:17:25/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو