فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کوشتنی 'سەرکردەیەکی دیاری داعش'ـی راگەیاند


وێستگەنیوز_

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت: "لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە حەلەب سەرکردەیەکی دیاری داعشمان کوشت".

ئەمڕۆ هەینی تەمموزی 2025، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری حەلەب لە سووریا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا زیا زەوبەع حەردانی، سەرکردەی باڵای داعش و دوو لە  کوڕەکانی بە ناوەکانی عەبدوڵڵا و عەبدوڵڕەحمان کوژران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو 'ئەندامانەی داعش' هەڕەشەبوون بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان و حکومەتی نوێی سووریا.

لای خۆیەوە مایكڵ کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت: بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانی تیرۆرستانی داعش و لە هەر شوێنێک بن بە ئامانجیان دەگرین.

دووپاتی دەکاتەوە، سینتکۆم پابەندە بە لەناوبردنی هەمیشەیی داعش و شکستپێهێنانی کردەوە تیرۆریستییەکانیان، کە هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە و هاوپەیمانەکانمان.


PM:05:22:25/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو