شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان لە کۆبوونەوەدان؛ لە پەرلەمانی تورکیاش کۆمیسیۆنێک بۆ پرۆسەی چارەسەری پێکهێنرا
وێستگەنیوز_
لە پەرلەمانی تورکیا کۆمیسیۆنێک بۆ پرۆسەی چارەسەری پێکهێنراوە و لە 51 ئەندام پێکدێت. هاوکات، ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بۆ حەوتەمین جار سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان کرد.
ئەمڕۆ هەینی، 25ـی تەمموزی 2025، ژمارەی ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لە کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بڵاوکرایەوە و بەمشێوازە دابەشبوون:
- ئاکپارتی: 21 ئەندام
- جەهەپە : 10 ئەندام
- دەم پارتی:4 ئەندام
- مەهەپە: 4 ئەندام
- ئیی پارتی: 3 ئەندام
- یەنی یۆڵ: سێ ئەندام
- 6 ئەندامی دیکە لە دەرەوەی پەرلەمان دەبن
لای خۆشیانەوەە، ئیی پارتی و DP بە فەرمی رایانگەیاندووە نابنە بەشێک لە کۆمیسیۆنەکە.
هەر ئەمڕۆ، نوسینگەی راگەیاندنی پارتی دەم رایگەیاند، شاندی ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بۆ حەوتەمین جار سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان کرد و تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، کۆبوونەوەکە بەردەوامە.
شاندەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، میتحات سانجار و ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ.
پاش بانگەوازەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ دەستپێکردنەوەی سەردانەکانی ئیمراڵی، شاندی ئیمراڵی پێکهێنرا و رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024، سڕی سوورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، سەردانی ئیمراڵییان کرد و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، کۆبوونەوە.
ئۆجەلان لە دیدارەکەدا پەیامێکی حەوت خاڵی بە شاندەکەدا و تیایدا ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی پەرلەمان لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد کرد و وتی، "ئامادەیە بەشداری لەو دەستپێشخەرییە نوێیەدا بکات، کە ئەردۆغان و باخچەلی خستوویانەتەڕوو.
PM:04:48:25/07/2025
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت