رۆیته‌رز: ئه‌حمه‌د شه‌رع لیژنه‌یه‌كی نهێنی به سه‌رۆكایه‌تی براكه‌ی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ئابووری سوریا پێكهێناوه
وێستگه‌نیوز-
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرایكردووه كه ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا، له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری سوریا، په‌نای بۆ حازم شه‌رعی برای بردووه و كه به نهێنی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌كات كه ئامانجیان كۆنترۆڵكردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانه.
لیژنه‌یه‌كی نهێنی "سێبه‌ر" له رێی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نهێنی كۆمپانیاكانی رژێمی ئه‌سه‌د، به سه‌رۆكایه‌تی حازم شه‌رع و پیاوێكی ئوسترالی به ناوی "ئه‌بو مریه‌م" كه سزاكانی ئه‌وروپای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، سه‌رقاڵی داڕشتنه‌وه‌ی ئابووری سوریایه.
كردنه‌وه‌ی كۆدی گه‌نده‌ڵی
لیژنه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆدی گه‌نده‌ڵی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانانه ده‌كات كه زۆرێك له سورییه‌كان پێیانوایه كه له سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا ساڵانێكی زۆر ده‌ستكه‌وتی نایاساییان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، دوای رووخانی رژێم، بازرگانێكی دیار په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له كه‌سێكه‌وه پێگه‌یشتووه كه بانگهێشتی كردووه بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ "شێخ" له ناونیشانێك كه پێشتر گۆڕه‌پانی ئیبتیزازكردنی بازرگانانی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئابووری ئه‌سه‌د بووه، به‌ڵام ئێستا سه‌ركرده‌ی نوێ دروستبوون.
"شێخ" به ریشێكی درێژ و ده‌مانچه‌یه‌كه‌وه، خۆی به "ئه‌بو مریه‌م" ناساندووه كه سه‌رۆكی لیژنه‌یه‌كه كارده‌كات بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ئابووری سوریا.
بازرگانه‌كه بۆ رۆیته‌رز وتی: "پرسیاری له‌باره‌ی كاره‌كه‌مه‌وه كرد و چه‌ند پاره‌مان ده‌ستكه‌وتووه، منیش به‌درێژایی كاته‌كه سه‌یری ده‌مانچه‌كه‌یم ده‌كرد".
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرایكردووه، سه‌ركردایه‌تی نوێی سوریا له‌ژێر چاودێری كۆمه‌ڵێك كه‌س كه تا ئێستا ناسنامه‌كانیان له‌ژێر ناوی ساخته‌دا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه به‌نهێنی كارده‌كات بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ئابوورییه‌ك كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و چه‌ندین ساڵ سزا به‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌ددا وێران بووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی رۆیته‌رز له‌سه‌ر بنه‌مای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیاتر له 100 بازرگان و ده‌ڵاڵ و سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆماتكار و توێژه‌ر ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی تێدایه كه تۆماری دارایی و ئیمه‌یڵ و تۆماری كۆبوونه‌وه‌كان و تۆماركردنی كۆمپانیا نوێیه‌كانی تێدایه.
ئه‌ركی ئه‌و لیژنه نهێنییه، به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، كردنه‌وه‌ی كۆدی میراتی ئابووریی سه‌رده‌می ئه‌سه‌د و دواتر دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ چی دابڕێژرێته‌وه و چی ده‌بێ بپارێزرێت دوور له چاودێری گشتی.
لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر موڵك و ماڵ به‌به‌های زیاتر له یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن دۆلاردا گرتووه. ئه‌م ژماره‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی كه‌سانی ئاگادار له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌سه‌ر پشكه‌كانی كۆمپانیاكان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی كاش، له‌نێویاندا لانیكه‌م یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار موڵك و ماڵی سێ بازرگان وه‌رگیراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا گرتووه كه پێشتر له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیك له ئه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵكرابوو، وه‌ك كۆمپانیای سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه‌كان كه به‌هاكه‌ی لانیكه‌م 130 ملیۆن دۆلاره.
حازم شه‌رع و ئه‌براهام سوكه‌ریه
ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی داڕشتنه‌وه‌ی ئابوری سوریا ده‌كات، حازم شه‌رعه، برا گه‌وره‌ی سه‌رۆكی نوێی سوریایه. سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش كه‌سێكه كه به ئه‌بو مریه‌م-ی ئوستوراڵی یان ئیبراهیم بن مه‌سعود ناسراوه و ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌براهام سوكه‌ریه‌یه كه هاوڵاتیه‌كی ئوسترالی به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانییه و له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌تۆمه‌تی پاره‌داركردنی تیرۆر سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی نوێی سوریا ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه ترسناكه‌كانی رژێمی پێشووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و خه‌ڵكیش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ئازادانه‌تر قسه بكه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، هێنانه پێشه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانی فه‌رمانڕه‌وا و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها به‌ناوی جه‌نگی ناسراون كه ئێستا ئابووری سوریا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، زۆرێك له بازرگانان و دیپلۆماتكاران و شرۆڤه‌كارانی نیگه‌ران كردووه و ده‌ڵێن ترسیان هه‌یه "پاسه‌وانانی كۆشك" گۆڕدرابن به كه‌سانی تر.
حكومه‌تی سوریا تا ئێستا به ئاشكرا كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه، ته‌نانه‌ت پێكهێنانی لیژنه‌كه‌شی رانه‌گه‌یاندووه و بۆ رای گشتی سوریا نادیاره و كه‌س بوون و رۆڵ و به‌رپرسیارێتی لیژنه‌كه نازانێت، ئه‌و كه‌سانه نه‌بن كه راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هه‌موو سورییه‌كان هه‌یه له كاتێكدا سوریا هه‌وڵی خۆتێكه‌ڵكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئابووری جیهانی ده‌دات.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه به ئاژانسی رۆیته‌رزی وتووه كه "قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له سه‌رده‌می ئه‌سه‌د كه‌مترین بژارده‌ی بۆ چاكسازی ئابووری هێشتووه‌ته‌وه. لیژنه‌كه ده‌توانێت ئه‌و بازرگانانه‌ی كه گومانی ده‌ستكه‌وتی نایاساییان لێده‌كرێت ره‌وانه‌ی دادگا بكات، چونكه زۆرێك له سورییه‌كان داواده‌كه‌ن راسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر كۆمپانیاكانیاندا بگیرێت، یان رێككه‌وتنی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌سه‌د بكه‌ن كه هێشتا له ژێر سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندان".
به‌گوێره‌ی "رۆیته‌رز"، ئه‌مه مه‌ترسی زیادبوونی جیاوازی نێوان سورییه‌كان دروست ده‌كات، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له دژی هه‌ژاران و ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌سه‌ددا ده‌وڵه‌مه‌ندبوون له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌هامه‌تییان چه‌شتووه. له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانانه دادگایی بكه‌ن كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د سوودمه‌ندبوون یان ده‌ست به‌سه‌ر كۆمپانیاكانیاندا بگیرێت، لیژنه‌كه بڕیاریدا دانوستان بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه ئێستا زۆر پێویستیه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئامرازه‌كانی ئابووریدا بسه‌پێنێت ئه‌مه‌ش رێ خۆشده‌كات بێ پچڕان درێژه به كاره‌كانی بدات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاراسته‌ی حكومه‌تی سوریا و حازم شه‌رع و سوكه‌ریه كرد. نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار پرسیاره‌كانی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی راگه‌یاندن كرد.
ئاژانسی رۆیته‌رز له میانی دیدارێكی شه‌خسیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری راگه‌یاندن، ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی خسته‌ڕوو، ورده‌كاریی خسته‌ڕوو، پرسیاری نووسراوی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت كرد. وه‌زاره‌ته‌كه هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه.
ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتن
ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرایكردووه كه ئه‌و لیژنه‌یه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندترین بازرگانانی سوریایه كه به‌هۆی قاچاخی ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كه‌وه هه‌ندێكیان له‌ژێر سزاكانی ئه‌مریكادان. هه‌روه‌ها لیژنه‌كه پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا كه له كۆشكی ئه‌سه‌ده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران.
هه‌روه‌ها دانوستانی له‌گه‌ڵ بازرگانێك كرد كه تۆمه‌تباره به كۆكردنه‌وه و توانه‌وه‌ی كانزا له‌و شارانه‌ی سوریا كه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌ده‌وه چۆڵكرابوون، به هه‌ندێك قازانج و ده‌ستكه‌وت و له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانانه‌ی كه خۆیان له لێپێچینه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌دوور ده‌گرن، تا له به‌رامبه‌ر تێكه‌ڵه‌یه‌ك له پاره‌ی كاش و كۆنترۆڵكردنی كۆمپانیاكان، لێبوردنیان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
چوار دیپلۆماتكاری باڵای رۆژئاوایی به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری له ده‌ستی كه‌سایه‌تییه سێبه‌ره‌كان كه پێشینه‌ی نادیاریان هه‌یه، ره‌نگه رێگری له وه‌به‌رهێنان و متمانه‌پێكراوی ده‌ره‌كی بكات له كاتێكدا كه سوریا هه‌وڵی په‌یوه‌ستبوون به سیسته‌می دارایی جیهانی ده‌دات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه باسی له چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه كردووه، لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌س كۆبووه‌ته‌وه، هه‌ندێكجار بێ‌تاوانیان ده‌كات و هه‌ندێك جاری تریش هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی به‌شێك له سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له كۆتاییدا سورییه‌كان سوودمه‌ند ده‌بن كاتێك كۆمپانیاكان به تایبه‌تی ده‌كرێن، یان ده‌كرێنه كۆمپانیای هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی، یان به نیشتمانی ده‌كرێن و داهاته‌كه‌ی ده‌خرێته سندوقێكی داهاتی وڵاته‌وه".
شه‌رع پێكهێنانی سندوقێكی سامانی سه‌روه‌ری سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی كۆماری راگه‌یاند، كه سێ كه‌سی ئاگادار له‌و سندوقه ده‌ڵێن له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. هه‌ر له‌و رۆژه‌دا شه‌رع دروستكردنی سندوقێكی گه‌شه‌پێدانی راگه‌یاند كه هاوكارێكی دێرینی حازم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار له‌م دواییانه‌دا به فه‌رمانێك هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانی ده‌ركرد. هه‌رچه‌نده حازم و سوكه‌ریه وه‌رگرتنی پۆسته حكومییه‌كانیان رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام رۆیته‌رز بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و دووانه ده‌قی كۆتایی هه‌مواركردنه‌وه‌كانیان داڕشتووه.
نانه‌وایه‌ك له بانك
ڕۆڵی دیار و به‌رچاوی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه كارده‌كات بۆ
كردنه‌وه‌ی كۆدی ئابووری سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ندامانی سه‌ر به
هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام (HTS) كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌یان له ئیدلب
له ئه‌ستۆ بووه. له‌وێشدا لیژنه‌كه پێكهاته‌ی دارایی و حكومی
په‌ره‌پێدا و له ساڵی 2018 كۆمپانیای وه‌ته‌دی دامه‌زراند كه مافی
تایبه‌تی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی سووته‌مه‌نی له توركیاوه هه‌یه
له‌گه‌ڵ بوونی بانكی تایبه‌تی خۆی به‌ناوی "بانكی شام".
به‌پێی ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه و دوو به‌رپرسی باڵای هه‌یئه كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز كردووه، هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام بۆ ناو كایه‌ی بازرگانی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بووه به ناوی ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان كه پێشتر نانه‌وا بووه و بووه‌ته فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی.
ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان لیژنه‌ی ئابووری له ئیدلب دامه‌زراند، سه‌ره‌تا گروپێكی تایبه‌ت بوو له چه‌ند پیاوێكی دڵسۆز بۆ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، سه‌رپه‌رشتی گه‌شه‌كردنی لیژنه‌كه‌ی كرد تا بووه دامه‌زراوه‌یه‌ك كه ده‌یان كه‌س له‌خۆبگرێت له ژمێریار و پارێزه‌ره‌وه تا دانوستانكار و جێبه‌جێكار، وه‌ك ده‌ڵێن، له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌تدا كارده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، لیژنه‌كه باڵێكی ئابوورییان دامه‌زراندووه به سه‌رۆكایه‌تی "ئه‌بو مریه‌م" كه تیشكی خستۆته سه‌ر ده‌ستخستنی پاره، هه‌روه‌ها باڵێكی دارایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سندوقانه دامه‌زراندووه، كه ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
به‌پێی سێ سه‌رچاوه‌ی ته‌حریر شام، ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان ناوی راسته‌قینه‌كه‌ی مسته‌فا قه‌دید-ه. رۆژێك دوای رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د له نهۆمی دووه‌می بانكی ناوه‌ندی سوریا له دیمه‌شق نیشته‌جێ بووه. قه‌دید وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه بۆ لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان له‌لایه‌ن به‌شێك له به‌رپرسان و بانكداره‌كانی سوریاوه به "پارێزگاری سێبه‌ر" ناسراوه، ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی پارێزگاری فه‌رمی سوریادا هه‌یه، كه له ئۆفیسێكدا له دوو نهۆم سه‌رووی نووسینگه‌كه‌ی ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان داده‌نیشێت.
عه‌بدولقادر حه‌سری، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی سوریا كاتێك ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌باره‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ئابووری و رۆڵی ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان پێشكه‌شكرا، بۆ رۆیته‌رز نووسیبووی "ئه‌مه راست نییه" و وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی بۆ زانیاری زیاتر نه‌دایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز رایانگه‌یاندووه، بڕیاره گرنگه‌كان پێویستیان به ره‌زامه‌ندی "شێخ"، ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان هه‌یه.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت: "دۆخی ئێستا وه‌ك پێشتره (سه‌رده‌می ئه‌سه‌د)، ئه‌و كاته‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌موو شتێكی یه‌كلایی ده‌كرده‌وه".
حكومه‌تی ئوسترالیا پشتڕاستیكرده‌وه كه هێشتا ئیبراهیم سوكه‌ریه له‌ژێر سزاكاندایه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو ئاشكرای بكات كه ئایا ئاگاداری رۆڵی ئێستایه‌تی یان نا، ئه‌مه‌ش به ئاماژه‌دان به سیاسه‌تی لێدوان نه‌دان له‌سه‌ر تاكه‌كان به هۆكاری تایبه‌تمه‌ندی.
ئه‌بو مریه‌م وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی بۆ لێدوان سه‌باره‌ت به رۆڵی خۆی له داڕشتنه‌وه‌ی ئابووری سوریا یان ده‌ره‌نجامه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه نه‌دایه‌وه، كه له رێگه‌ی په‌یامی راسته‌وخۆوه بۆ ئه‌كاونتی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس و یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می نێردراوه.
ئێستا حازم شه‌رع سه‌رپه‌رشتی كاری لیژنه‌ی ئابووری ده‌كات وه‌ك به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌كه‌ی به‌سه‌ر كاروباری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له سوریای نوێ‌دا. ناوبراو هیچ پۆستێكی حكومی راگه‌یه‌ندراوی نییه، به‌ڵام له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ سعودیه شانبه‌شانی براكه‌ی ده‌ركه‌وتووه. یه‌كه‌م كه‌سیش بوو كه ئه‌حمه‌د شه‌رعی برای به محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ی ناساند، هه‌رچه‌نده له راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرا.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ دیمه‌شق له مانگی كانوونی دووه‌می 2024، سه‌ره‌تا لیژنه‌كه له هۆتێلی فۆڕ سیزن ماوه‌ته‌وه، به‌پێی وته‌ی كارمه‌ندێكی هۆتێله‌كه و دوو سوری كه ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن.
به‌پێی وته‌ی دوو كه‌سی ئاگادار له رێوشوێنه‌كان، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام، له هۆتێله‌كه ژوور و سویتیان به‌خۆڕایی پێدراوه.
به وته‌ی كارمه‌ندانی هۆتێل و چه‌ند كه‌سێكی ئاشنای گۆڕانكارییه‌كه، باڕێك له هۆڵی جگه‌ره‌كێشانی هۆتێل فۆڕ سیزن لابرا بۆ ئه‌وه‌ی شێخه‌كان و كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كان له‌خۆ بگرێت، له‌نێویاندا گفتوگۆی یه‌كلاكردنه‌وه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ساڵی 2019ه‌وه ئه‌م هۆتێله له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆڕ سیزنه‌وه به‌ڕێوه‌نه‌براوه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا سه‌پاند كه سامر فۆز بوو. فۆز هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرته نه‌دا.
دواتر لیژنه‌كه ورده ورده گواسترایه‌وه بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه پێشتر بازرگانانی دیار و ده‌ستی راستی ئابوری ئه‌سه‌د به‌كاریان ده‌هێنا، وه‌ك یه‌سار ئیبراهیم كه له دوای رووخانی ئه‌سه‌ده‌وه له ئیمارات نیشته‌جێ بووه و وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی بۆ لێدوان نه‌داوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌كه وتی: "ئه‌ندامان به خێرایی بڕیاریاندا ئه‌و بازرگانانه دادگایی نه‌كه‌ن كه گومانیان لێده‌كرێت ده‌ستكه‌وتی نایاساییان هه‌بێت (چونكه ئه‌وه وامانلێده‌كات له یاریگای ئه‌وان یاری بكه‌ین)".
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له دادوه‌ره‌كان دوای رووخانی ئه‌سه‌د كاره‌كانیان له‌ده‌ست دا، به‌ڵام زۆربه‌یان له پۆسته‌كانیاندا مانه‌وه و حكومه‌تی نوێ ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه له‌لایه‌ن بازرگانانی شاره‌زا له به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می دادوه‌ریدا كۆنترۆڵ بكرێت، یان هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له دۆسیه داراییه ئاڵۆزه‌كاندا سزایان بدات.
به وته‌ی ئه‌ندامێك و وردبینیكه‌رێكی ژمێریاری ئاگادار له دانوستانه‌كان، ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی راسته‌وخۆ ره‌تكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كان نه‌ترسێنرێن، تاكه بژارده‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بازرگانان بكه‌ن و وایان لێبكه‌ن ده‌ستبه‌رداری سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان بن له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێبدرێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان له سوریا. حكومه‌تی نوێش سوود له شاره‌زاییه‌كانیان وه‌رده‌گرێت.
PM:03:14:25/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت