دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و ئه‌وروپا له ئیسته‌نبوڵ ده‌ست پێده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاندێكی دیپلۆماسی ئه‌وروپی گه‌یشته كونسوڵخانه‌ی ئێران له ئه‌سته‌نبوڵ بۆ راوێژ له‌گه‌ڵ شاندی ئێران و ئه‌نجامدانی دانوستانی ئه‌تۆمی.
گرووپی E3 كه له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا (ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا) پێكهاتووه ئامانجیان چڕكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانه بۆ سه‌ر تاران بۆ ئه‌وه‌ی دووباره به‌شداری دانوستانه ئه‌تۆمییه جدییه‌كان بكاته‌وه.
یه‌كێك له دیپلۆماتكاره‌كان وتی: "كات ته‌واو ده‌بێت و هۆشداریدا له‌وه‌ی كه به‌بێ پێشكه‌وتن، گرووپی E3كار بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كاته‌وه".
داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وروپا بریتین له ده‌ستڕاگه‌یشتنێكی پشكنه‌رانی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو كه له دوای هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران تا ئێستا شوێنی ئه‌و یۆرانیۆمه نادیاره و روونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی.
لە کاتێکدا پرۆسەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوام بوو، ئیسرائیل لە 13ی حوزەیراندا ھێرشی کردە سەر ئێران، بەو هۆیەشەوە پرۆسەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا راگیرا.
ئێران نیگەرانە لەوەی وڵاتانی ئەوروپا ئەو ماددەیەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە کارا بکەن کە پێی دەوترێت (snapback) و ڕێگە دەدات سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015دا هەڵگیران، بگەڕێندرێنەوە.
وادەی ئەو ماددەیە لە 18ی تشرینی یەکەمدا کۆتایی دێت. پێشبینی دەکرێت ئەگەر چارەسەرێک بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نەدۆزرێتەوە، وڵاتانی ئەوروپا پێش ئەم بەروارە ماددەکە کارا بکەن.
PM:01:11:25/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت