"وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی ئیسرائیل كۆبۆوه"
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی وته‌ی تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، رۆژی پێنجشه‌ممه دیدارێكی بێ وێنه له نێوان ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و رۆن دێرمر، وه‌زیری كاروباری ستراتیجی ئیسرائیل، له پاریس به‌ڕێوه‌چوو.
باراك له پۆستێكدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس وتی: "ئه‌م ئێواره‌یه (پێنجشه‌ممه) له پاریس له‌گه‌ڵ سوری و ئیسرائیلییه‌كان كۆبوومه‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دیپلۆماسی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیره سوری و ئیسرائیلییه‌كه له‌لایه‌ن نێرده‌ی ئه‌مریكاوه "ئاسانكاری" بۆ كراوه.
باراك له پۆستی ئێكسدا نووسیویه‌تی: "ئامانجمان گفتوگۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن بوو و رێك ئه‌وه بوو كه به‌ده‌ستمان هێناوه، هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندبوونیان نوێكردووه‌ته‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌م هه‌وڵانه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه به پێكدادانی تائیفی خوێناوی ئه‌م دواییه له باشووری سوریا كه بووه‌هۆی كوژرانی زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌س له یه‌ك هه‌فته‌دا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، بڕیاره به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێنه‌ری ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌گه‌ڵ جان نۆئێل بارۆت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆببنه‌وه.
AM:11:46:25/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت