ناتانیاهۆ: دژی بڕیارەکەی ماکرۆنم بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستین
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دژی بڕیاری دانپێدانانە بە دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن فەرەنساوە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "دژی بڕیارەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسام بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستین.
ئاماژەی بەوەکرد، "دانپێدانانی فەرەنسا بە دەوڵەتی فەلەستین "بەسە بۆ تیرۆر"، چونکە ئەم هەنگاوەی فەرەنسا بەواتای پاداشتکردنی تیرۆر دێت و مەترسی دروستکردنی باڵێکی ئێرانی دەخاتەڕوو، وەک ئەوەی لە غەززە روویدا".
ئەوەشی خستەڕوو، "لەم هەلومەرجەدا دانپێدانان بەدەوڵەتی فەلەستینی وەک سەکۆیەکە بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل، نەک بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە پاڵ ئیسرائیلدا".
ئەم وتانەی ناتانیاهۆ دوای ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە 24ی تەموزی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەڵێننامە مێژووییەکان بۆ ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فەرەنسا بڕیاریداوە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت، ئەمە بە فەرمی لە میانەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی داهاتوودا رادەگەیەنم".
AM:12:15:25/07/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت