ماکرۆن: فەرەنسا بڕیاریداوە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت
وێستگەنیوز- AFP
سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، فەرەنسا بڕیاریداوە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت، ئەمە بە فەرمی لە میانەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەموزی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەڵێننامە مێژووییەکان بۆ ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فەرەنسا بڕیاریداوە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە بە فەرمی لە میانەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی داهاتوودا رادەگەیەنم".
PM:11:04:24/07/2025
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت