تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له رێكخراوی یونسكۆ دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2025 ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی خۆی له ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌یی، زانستی و ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونسكۆ) ڕاگه‌یاند و به دژایەتی ئیسرائیل و په‌ره‌پێدانی پرسه "په‌رته‌وازه‌كه‌ره‌كان" تۆمه‌تباری كرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "به‌رده‌وامی به‌شداریكردن له یونسكۆ له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئه‌مریكادا نییه".
كاتێكی پێشتری ئەمڕۆ ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه "سه‌رۆك تره‌مپ بڕیاری خۆی داوه بۆ كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێكخراوی یونسكۆ".
له ئۆكتۆبه‌ری 2017دا تره‌مپ له یونسكۆ كشایه‌وه به‌پاساوی "لایه‌نگری به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كه دژی ئیسرائیل" و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له كانوونی دووه‌می 2018 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له سه‌رده‌می جۆ بایدن سه‌رۆكی پێشوو، ئه‌مریكا به فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه بۆ یونسكۆ، ئه‌مه‌ش دوای ده‌نگدانێك له میانی كۆنفرانسی گشتی به‌په‌له‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه باره‌گاكه‌ی له پاریس بوو.
132 وڵات پشتیوانیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد، 15 وڵاتیش ئاماده نه‌بوون و 10 وڵاتیش دژایه‌تیان كرد، له‌وانه ئێران، سوریا، چین و به‌تایبه‌تی روسیا.
یونسكۆ، كورتكراوەی ناوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەروەردە و زانست و كەلتورە كه ئاژانسێكی تایبەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانە و لە دوای كۆتاییهاتنی دووەمین جەنگی جیهانی لە ساڵی 1945 دامەزرا و لەبەر رۆشنایی دەستووری نەتەوەیەكگرتووەكان كار دەكات، ئەركی سەرەكی پاراستنی ئاشتی‌و هاریكاریی نێودەوڵەتییە لە نێوان ئەندامانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان.
PM:03:19:22/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت